نیسان 15, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل باڵیۆزێ بریتانیا ل عێراقێ دكه‌ت

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل باڵیۆزێ بریتانیا ل عێراقێ دكه‌ت

کوردستان TV

ڕۆژی پێنجشەممە 2ی شوباتی2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە خاتوو ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی به‌ریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە هەنگاوەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو و هاوبەش نیشاندا.
لە بەشێكی ئەو دیدارەدا پەیوەست بە پرسە سیاسیەكانی هەرێم سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە بەرژەوەندیی گەلی كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە و، پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچن و هیچ پرس و بیانوویەكی تریش بۆ دواخستنی جێگەی قبووڵ نییە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە پێویستە ڕێكخستن و نوێكردنەوە و چاكسازیی لەناو ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ پڕەنسیپ و مۆڕاڵ و سەروەرییەكانی پێشمەرگەدا هاوتا بێت.

كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi