وەزارەتهكێ هژمارەكا دهليڤێن کاری راگەهاندن
باسنيوز:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەخساندنی 49 هەلی کار بەشێوەی دامەزراندنی گرێبەست رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26/12/2022، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “ئاگادارى هاووڵاتییان دەکەینەوە کە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەڵدەستى بە دامەزراندنى 49 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیش تاوەکوو رۆژی 2/1/2023 درێژ دەکرێتەوە”.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ئاگادارى هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەڵدەستى بە دامەزراندنى (49) چل و نۆ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیارى کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە:
هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داواكردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای لێبووردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13-12-2022 ب تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.
تێبینى:
1- بۆدەرچووانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكوو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:
https://forms.gle/3vfWGYv4sq7qF9pRA
2- بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:
https://forms.gle/rX2nQmjVuA5gtBH18
3- لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ jobs.mtikrd@gmail.comکێشەکە چارەسەر دەکەین.
4- ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
5- هەر هاوڵاتیەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.
6- لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
7- فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
– بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی