دوو ساڵ به‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال تێپه‌ڕده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
دوو ساڵ به‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال تێپه‌ڕده‌بێت و تاكو ئێستاش ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێنه‌كراوه.
ماجید شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، له‌رووی كارگێری، ئه‌منی، سه‌ربازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێزانه‌ی “به ناشه‌رعی له شنگالن” و له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، رێگری سه‌ره‌كیبوونه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه.
له (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2020)، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شاری به‌غدا واژووكرا.
ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه، شه‌ش خاڵی له‌خۆگرتووه، كه باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شنگال ده‌كات له‌رووی كارگێری، ئه‌منی و سیاسییه‌وه.
له خاڵی یه‌كه‌می رێككه‌وتننامه‌كه ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی قایمقامی نوێ بۆ شنگال ده‌كات، له خاڵه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م باس له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه ده‌كات كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه سه‌رپه‌رستی ده‌كرێـت و هێزێكی ئه‌منی 2500 كه‌سی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستده‌كرێت.
له خاڵه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م باس له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له شنگال ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هیچ كه‌سێكی سه‌ر به په‌كه‌كه نابێت له‌و هێزه ئه‌منییه‌دا دابمه‌زرێندرێت.
له خاڵی كۆتایی رێككه‌وتننامه‌كه‌شدا، جه‌خت له‌سه‌ر ئیداره‌دان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال كراوه، به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی (3ی ئاب/ئۆگێستی 2014)، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كه‌یان كرد.
له‌و هێرشه‌دا، تیرۆریستانی داعش زیاتر له 6500 ئافره‌ت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له 350 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 2500 ئێزدیش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.
رۆژی 13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015)، له ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پێشه‌مه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، شنگالی له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكرد
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی