ئایار 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێله‌كا باران بارينێ ب ڕێڤه‌يه‌

پێله‌كا باران بارينێ ب ڕێڤه‌يه‌

باسنيوز:

شه‌پۆلێكى 48 كاتژمێریی بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ زۆرترین بارانیش له‌ دهۆك ببارێت.

به‌پێى پێشبینییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانیی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا، ڕۆژى هه‌ینى و شه‌ممه‌ 6 و 7ى مانگ، شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و هه‌وره‌تریشقه‌شى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

پێشبینی كراوه‌ شه‌پۆله‌ بارانه‌كه‌ له‌ ڕۆژانى دواى شه‌ممه‌دا ته‌نیا له‌ دهۆك به‌رده‌وام بێت، زۆرترین بارانیش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى دیكه‌، هه‌ر له‌ دهۆك ده‌بارێت.

له‌ ڕۆژى هه‌ینییه‌وه‌ 6/5/2022، تا ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 8ى مانگ، پله‌كانى گه‌رما به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو نزم ببنه‌وه‌، به‌ جۆرێك به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى پارێزگاكان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پله‌ى گه‌رماى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ 10 پله‌ نزم ببێته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi