تشرینی یه‌كه‌م 07, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌میندارێ گشتى يێ وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى: داعش هێش گه‌فه‌ بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌رێ

ئه‌میندارێ گشتى يێ وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى: داعش هێش گه‌فه‌ بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌رێ
باسنيوز:

ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕایدەگەیەنێت داعش ته‌نیا خه‌لافه‌ته‌كه‌ى نه‌ماوه‌ ئه‌گینا جموجۆڵ و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانى رۆژانه‌ به‌رده‌وامن و هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى جددییە بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و جیهان.

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌(باسنیوز)ى راگه‌یاند: “دواى نه‌مانى خه‌لافه‌تى ئیسلامى له‌عێراق و شام، چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش جموجۆڵ و تاكتیكى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانیان گۆڕیوه‌ له‌ شێوازى شەڕی ڕووبەڕووەوە بۆ شێوازى په‌لاماردان به‌شێوه‌ى گروپى بچوك بچوكى پارتیزانى، كه‌ رۆژانه‌ هێرشى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌”.

راشیگه‌یاند: ” رێكخراوى تیرۆریستى داعش نه‌مردووه‌ تاكو زیندوو ببێته‌وه‌ به‌ڵكو ماوه‌یه‌ك كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانیان وه‌ستاندبوو، بۆ نموونه‌ له‌ ساڵى 2018 چه‌كدارانى داعش 456 كرده‌وه‌ تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 1746 کەس بوونه‌ته‌ قوربانى”.

له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ى به‌ ئه‌وه‌ كرد” بەراورد بە ساڵانى رابردوو له‌ 2019 جموجۆڵیان كه‌مبووەته‌وه‌ چونكه‌ له‌و ساڵه‌دا 238 كرده‌وه‌ى تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi