سالار جه‌باری جێگری سوپاسالار: زۆربه‌يا چه‌كدارێن كورد دناڤ رێزێن داعش دا هاتينه كوشتن
كوردستان تى ڤى
سالار محه‌مه‌د جه‌باری جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند ته‌واوی چه‌كداره كورده‌كانی ناو ریزه‌كانی داعش كوژراون و ئه‌وانه‌ی ماون به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و كوژراوه‌كانیش زۆربه‌یان ئه‌وانه بوون له كه له نێو داعشدا پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه له میحوه‌ره‌كانی به‌نداوی موسڵ و گوێر و مه‌خموور كوژراون .
به پێی ئاماری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی تا ئێستا له ئه‌نجامی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵدا به هه‌زاران چه‌كداری داعش كوژراون و به‌شێكی زۆریشیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی سووریا هه‌ڵاتوون و به‌شێكی دیكه‌شیان بێ سه‌رو شوێنن .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی