رێنماییەك بۆ پێشینەيا ههڤژينيێ دئێته دهركرن
ZNA-ههولێر
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات رێنماییەك دەركراوە بۆ ئەو كەسانەی كە پێشووتر وەكو هاوڵاتی پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە بەڵام ئێستا بونەتتە فەرمانبەر.
خەتاب سابیر، بەرێوەبەری گەنجینەی هەولێر بە باسی راگەیاند بەپێی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی بۆ گەراندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری دەرچووە ، گوتی: هەر كەسێك پێشووتر پێشینەی وەرگرتبێت وەكو هاوڵاتی و پاش ئەوە بووبێتە فەرمانبەر دەكرێت پێشینەكەی بخاتە سەر فەرمانبەریەتی و قیستی پێشینەكان نەگەرێنێتەوە.
ئاماژەی بەرێكارەكانی جێبەجێكردنی ئەو رێنماییەدا و گوتی: لەوفەرمانگەیەی كە تیایدا فەرمانبەرە نوسراوێكی پشتگیری بۆ گەنجیەنەكان دێنێت و تیایدا ئەوە روون دەكاتەوە كە پێشووتر وەكو هاوڵاتی پیشینەكەی وەرگرتووە و ناوی كەفیلەكەشی بخاتەڕوو ئەوكات بڕیاری بۆ دەردەكرێت كە پێشینەكە بخرێتە سەرناوی خۆی.
پێشینەی هاوسەرگیری بۆ هاوڵاتیان لە مانگی 7ی ساڵی 2011 دەستی پێكرد تاوەكو كۆتایی ساڵی 2013 بەردەوام بوو.
جەختی كردەوە ئەگەر كەسێك پێشینەكەی بخاتە سەر فەرمانبەری، بەڵام قەرزار بێت دەبێت قەرزەكانی بداتەوە، گوتیشی: ئەو پشكانەی كە نەیداوەتەوە دەبێت بیداتەوە پاشان پێشینەكەی دەخرێتە سەرفەرمانبەری، هەیە 5 قیستی نەداوەتەوە دەبێت ئەو قیستانە بداتەوە.
بەرێوەبەری گەنجینەی هەولێر راشی گەیاند بڕیارەكە خەڵكێكی زۆر دەگرێتەوە.
رونیشیكردەوە لەگەڵ ئەوەی دڵنیا نیە بەڵام ئەو رێنماییە بۆ ئەو كەسانەش دەبێت كە پێشینەی خانووبەرەشیان وەرگرتووە.
بەهۆی قەیرانی دارایی وەرگرتنەوەی قیستی پێشینەی هاوسەرگیری لە فەرمانبەران راگیراوە.
خەتاب سابیر روونی كردەوە ئەو كەسانەی كە قیستەكانیان نەداوەتەوە نوسروا بۆ كەفیلەكانیان كراوە بۆ پێدانی قەرزەكە، گوتیشی: ئەوانەی پابەند نەبوون بە گەڕاندنەوەی پارەكانیان ئەوە لە مووچەی كەفیلەكانیان پارەكە گێردراوەتەوە، بەهۆی قەیرانی دارایی ئەو حاڵەتانە روویانداوە بەڵام بەم جۆرە زۆر نین.
بەرێوەبەری گەنجینەی هەولێرئاشكرای دەكات كوڕ و كچی شەهید و كەم ئەندامان و شەهیدانی شەڕی داعش لە پێشینەی هاوسەگیریی دەبەخشرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی