هۆتێلهك ل ئاسمانى دئێته دروستكرن
وشه:
دیزاینی فڕینی هۆتێلێكی گه‌وره بڵاو كرایه‌وه كه له داهاتوودا پێنج هه‌زار كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت، به وزه‌ی ئه‌تۆمی كار ده‌كات و ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له ئاسماندا بمێنێته‌وه .
دیزاینه‌ره‌كه قه‌باره‌ی هۆتێلی “سكای كروز” ئاشكرا ده‌كات كه به 20 بزوێنه‌ر و به‌هێزی ئه‌تۆمی سیستمی زیره‌ك كار ده‌كات، هه‌روه‌ها تاوه‌رێكی چاودێری تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه سه‌رنشینه‌كانی ده‌توانن دیمه‌نی سه‌رسوڕهێنه‌ری له سه‌رووی هه‌وره‌كانه‌وه ببینن.
بیرۆكه و دیزاینی ئه‌م هۆتێله له‌لایه‌ن تۆنی هۆڵمشتاینهوه داڕێژراوه، هه‌روه‌ها دروستكردنی ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن په‌یامنێر هاشم ئهلغایلی كراوه .
هۆتێلی سكای كروز، بەهۆی وزەی ئەتۆمییەوە کاردەکات.
دیزاینه‌ره‌كان پێیان وایه هۆتێله‌كه به‌هۆی وزه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه، هه‌رگیز سووته‌مه‌نی ته‌واو نابێت، ده‌توانێ بۆ چه‌ندان ساڵ له هه‌وادا بمێنێته‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی .
دیزاینی هۆتێله‌كه به‌م شێوه‌یه دروست كراوه كه بۆ پشوودان و كات به‌سه‌ربردن بشێت، پێكدێت له باڕ و چێشتخانه، مه‌له‌وانگه، تاوه‌ری بینینی دیمه‌نه‌كه، سینه‌ما، شانۆ و یاریگه .
هه‌روه‌ها دیزاینه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه كه سه‌رنشینان و پێداویسته‌كانیان، له ڕێی فڕۆكه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هۆتێله‌كه، دواتر له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به هه‌مان فڕۆكه‌ی تایبه‌ته‌وه له شوێنی نیشته‌جێبوونیان دهنیشێرێنهوه .
به‌ڵام زۆر له‌وانه‌ی كه بۆچوونی زانستی باوه‌ڕپێكراویان هه‌یه، ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی یاساكانی فیزیا كه بیرۆكه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه پێویستی به توانایه‌كی گه‌وره‌ی پاراستن هه‌یه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی