رۆڵس رۆیس یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی نمایش كرد
وشه:
كۆمپانیای رۆڵس رۆیسی به‌ریتانی بۆ یه‌كه‌مجار بڕیاری دا، ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی به‌رهه‌م بێنێت كه ئێسته دیزاینه‌كه‌ی ئاشكرایه و به‌ته‌واوی دنیا ئاشنای كردووه.
له بابه‌تێكدا كه ماڵپه‌ڕی ”caranddriver” بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆمپانیای رۆڵس رۆیس به‌نیازه ئۆتۆمبێلی فانتۆم EV ”كاره‌بایی” بخاته بازاڕه‌وه، ئه‌م بڕیاره له سه‌ره‌تای 2022 چه‌سپا و له كۆتایی 2023 به‌رهه‌مه‌كه دروست ده‌كرێ و بۆ 2024یش ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
کۆمپانیاکە لە شێوە کلاسیکییەکە دەرنەچوون
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه ئاشكرایه كه ته‌واو ئه‌لیكترۆنییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنییه هێزێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی هه‌یه كه ده‌گاته هێزی 577 ئه‌سپ، ته‌نیا له ماوه‌ی 4.4 چركه‌دا له سفره‌وه ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، پاترییه‌كی به‌هێزیشی بۆ دانراوه كه ده‌توانێ 260 میل به‌رگه بگرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆدێله‌كه كاره‌باییه، به‌ڵام كۆمپانیاكه له كلاسیكی خۆیان ده‌رنه‌چوون و له‌سه‌ر شێواز و دیزاینی رۆڵس رۆیسی 1990 دروست كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌بری سووته‌مه‌نی، ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه كاره‌باییه.
رۆڵس رۆیس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا كه خاوه‌نی جوانترین و گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێله له مێژوودا، ئه‌مه له سه‌ده‌ی 17یه‌مه‌وه هه‌ر ماوه‌ته‌وه و تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه بشكێنێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه رۆڵس رۆیس به كۆمپانیایه‌كی بێ ڕكابه‌ر دابنرێت.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی