پاشماوه‌يێن تایتانیك پشتى 100 سالان
وێستگە ستایل-
دوای تێپه‌ڕ بوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر نوقم بوونی كه‌شتی ناوداری “تایتانیك” له ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی له له‌نده‌نه‌وه بۆ نیویۆرك و هێشتاش پارچه‌كانی ئه‌م كه‌شتیه له چه‌ند وڵاتێك پارێزگاری لێده‌كرێت و له مۆزه‌خانه‌كاندا هه‌ڵگیراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له 19 ی 12 ی ساڵی پار ڕێكه‌وت نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و فه‌ڕه‌نسا ئیمزا كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌م كه‌شتیه وه‌ك خۆی پارێزگاری لێ بكرێت و له له‌ناوچوون و فرۆشتن بپارێزرێت له مۆزه‌خانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سهردانكهرهكانیان بیانبینن و وه‌ك پارچه‌یه‌كی مێژووی ته‌ماشا بكرێت.
به‌رواری 14 ی ئه‌پریل ی 1912 كه‌شتی ناوداری تایتانیك له یه‌كه‌م گه‌شتیدا له له‌نده‌نه‌وه بۆ نیویۆرك به‌ر چیایه‌كی سه‌هۆڵی كه‌وت و به‌هۆیه‌وه نوقم بوو و تیایدا 1500 سه‌رنشین و كارمه‌نده‌كانی ناوی گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌نها چه‌ند كه‌سێك له مردن ڕزگاریان بوو، درێژی ئه‌م كه‌شتیه 270 مه‌تر بوو و 52 هه‌زار ته‌ن كێشی هه‌ڵگرتوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی