تشرینی یه‌كه‌م 10, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گرێبەستا دابینکرنا کارەبێ بۆ کەمپێن ئاواران ل پارێزگه‌ها دهۆكێ ب داوى دئێت  

گرێبەستا دابینکرنا کارەبێ بۆ کەمپێن ئاواران ل پارێزگه‌ها دهۆكێ ب داوى دئێت  

باسنيوز:

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، مانگی شەشی ئەمساڵ گرێبەستی ڕێکخراوەکان بۆ پشتیوانی و هاوکاریی دابینکردنی کارەبای کەمپەکانی ئاوارەکان کۆتایی دێت و پێویستە حکوومەتی عێراق چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە.

پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”حکوومەتی عێراق بە گوژمەی زیاتر لە 180 ملیار دینار قەرزی پارەی کارەبای کەمپەکانی ئاوارەکانی خەرج نەکردووە و زۆر جار داوا کراوە بەغدا ئەو پارەیە خەرج بکات، بەڵام تا ئێستا خەرج نەکراوە و پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق چارەسەرێک بدۆزێتەوە و هاوکاریی ئاوارەکان بکات، چونکە گرێبەستی ڕێکخراوەکان بۆ دابینکردنی کارەبای کەمپەکانی ئاوارەکان تا شەش مانگی دیکە کۆتایی دێت.”

ئاشکرایشی کرد: ”تا ئێستا خەڵکی شنگال لەناو کەمپەکان و لە دەرەوەی کەمپەکانیش نەیانتوانیوە بگەڕینەوە بۆ شوێنی خۆیان و بەردەوام حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی و هاوکاریی ئاوارەکان دەکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi