ته‌مموز 07, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لژنه‌كا تایبەت بۆ لێگەريانێ ل دۆر گرتيێن کوردێن ئێزدی دێ ئێته‌ دروستكرن 

لژنه‌كا تایبەت بۆ لێگەريانێ ل دۆر گرتيێن کوردێن ئێزدی دێ ئێته‌ دروستكرن 

دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک رایگەیاند، وا خەریکن لیژنەی تایبەت بۆ گەڕان بە دوای ئەو رفێنراوانەدا دروست بکەن کە هێشتا رزگار نەکراوان.

(حوسێن قائدی) ئامانجی دروستکردنی لیژنەگەلێکی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاوا ڕوون کردەوە “ئامانج لە دروستکردنی ئەم لیژنانە گەڕانە لە هەموو کەمپەکانی دەروبەری مووسڵ و سەنتەری شارەکە بە دوای ئەو کچ و ژنە کوردە ئێزدیانەی کە هێشتا رزگار نەکراون و گوتی “بە گوێرەی زانیارییەکانمان تا ئێستا ڕێژەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی لەم ناوچانەدا ماون و زۆربەشیان منداڵن.”

لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ داعش بە سەر شنگال و چەند ناوچەیەکی دیکە دا گرت، بە هەزاران خەلکی شنگالیان رفاند و کردیانە کەنیزە، بردیانە ئەو جیگانەی کە ئەوان لێی باڵا دەستن و کڕین و فرۆشتنیان پێی کرد.

بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی ئاماژەیشی دا بەوەی، چونکە وا بۆ سێ ساڵ دەچێت زۆر لە ژن و منداڵی ڕفێندراون و پێدەچێت هەندێکیان تایبەت منداڵەکان زمانیان لە بیر کردبێت و ناوونیشانی خۆیان نەزاننەوە، دایک و باوکیان هەیە و ماون یاخوود نا، ئایینیان گۆڕیوە یان نا؛ ئەمانە هێشتا تەواو ڕوون نەبوونەتەوە و، هەڵبەت لیژنەکان کار لەسەر ئەم پرسانە دەکەن.

بە گوێرەی ئامارەکانی نووسینگەی رفێنراوان ژمارەی ئازاردکراوەکانی کوردانی ئێزدی چنگ تیرۆریستانی داعش، گەیشتووەتەوە ٣٠٥٥ کەس و نزیکەی ٣٣٠٠ کەس لە دەستی داعشدا ماون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi