ئاوارێن باشیكێ شوستهيێن سەرسەنكێ بۆیاغ دكن
باسنيوز:
ئاوارەكانی شارۆچكەی بەعشیقە كە لە شارۆچكەی سەرسەنگ نیشتەجێ بوون، ئەمڕۆ چوارشەممە وەك جۆرێك لە دەربڕینی سوپاسگوزاریان لە بەرانبەر ئەوەی شارەكە لەخۆی گرتوون، دەستیان كرد بە بۆیاخكردن و رازاندنەوەی شۆستەكانی شارەكە.
خدر خەڵات چالاكوانێكی كوردی ئێزیدیە، لەمبارەیەوە گوتی “دەیان گەنجی كوردی ئێزیدی، كە لە بەعشیقەوە ئاوارە بوون، بەشدارییان لە هەڵمەتی بۆیاخكردنەكەدا كردووە، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات كە ئاوارەكان بڕیاری گەڕانەوەیان داوە بۆ بەعشیقە”.
خەڵات هەروەها گوتی هەڵمەتەكە وەكو ڕێزلێنانێكە بۆ خەڵك و بەرپرسانی سەرسەنگ، لە بەرانبەر ئەو مێوانداریە جوان و گەرمەی لە زیاتر لە 14 هەزار ئاوارەیان كرد، كە بە هەموو جۆرێك هاوكاری و یارمەتیان پێشكەش دەكردن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی