تشرینی یه‌كه‌م 14, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

76 سال بسەر بلندكرنا ئالايێ كوردستانێ ده‌رباز دبن 

76 سال بسەر بلندكرنا ئالايێ كوردستانێ ده‌رباز دبن 

ھەولێر-KDP.info-

ساڵانە لە ڕۆژی 17ـی كانوونی یەكەم وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان ئەو یادە دەكرێتەوە، چەندان بۆنە و یادكردنەوە و ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵیش چەند بۆنەیەك هەیە، بەشێك لەو یادكردنەوەیە ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێ‌ بەهۆی ئەوەی سبەی دەبێتە پشوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌، لە بەشێكی زۆری دامەزراوە فەرمییەكان، ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانە و 76 ساڵ بەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان تێدەپەڕێت و ئەو بۆنەیە بەرز ڕادەگیرێت، ئەو یادكردنەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی بۆ یەكەمجار لە سەردەمی دامەزراندنی كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد لە ڕێكەوتی 17/12/1945، لە گۆڕەپانی مەهاباد یەكەمین ئاڵا هەڵكرا و تا ئێستە وەك ئاڵای كوردستان ماوەتەوە.

لە پەرلەمانی كوردستان بەپێی بڕیاری ژمارە 26ی 11/11/1999 كە لە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 1991 سەرچاوەی گرتووە، شێوازی ئاڵاكە و پێوانەكان و شێوازی هەڵدانی ئاڵای هەرێمی كوردستان دیاری كراوە.

هەر نەتەوەیەك لە دنیادا مێژوویەكی تایبەت بە خۆی هەیە و لەو مێژووەشدا ئاڵایەكی هەیە، وەك پیرۆزی و هێمایەك بۆ خۆدەرخستن و ناسینەوە بەكاری هێناوە، كوردیش هاوشێوەی هەر نەتەوەیەكی تری دنیا، ئاڵای خۆی هەیە و ساڵانە لە ڕۆژی 17ـی كانوونی یەكەم وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان ئەو یادە دەكاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi