پێله‌كا باران بارینێ ب رێڤەیە
باسنيوز:
بەپێی پێشبینییەکانی پسپۆرانی بواری کەشوهەوا شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.
سادق عەتییە، پێشبینكاری بواری كه‌شوهه‌وا كه ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی عێراق پشت به‌زانیارییه‌كانی ده‌به‌ستن لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە باران ببارێت.
ئەو پێشبینکارەی بواری کەشوهەوا ڕوونیشکردووەتەوە، کە نەخشەکان وا نیشان دەدەن، بەڵام دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌خێرایی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت و ئه‌گه‌ر تاچه‌ند رۆژێكی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه روو نه‌دات، ئه‌وه باران ده‌بارێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی