هێزێن ئه‌مريكى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى دوورپێچكر
وشه:
رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ئاشكراى ده‌كات، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى تیرۆریستیان له ناوچه‌یه‌كى سووریا ئابڵۆقه داوه و بۆ گرتنى هێزێكى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ره‌وانه كراوه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى تیرۆریست له ناوچه‌یه‌كى سووریا ئابڵۆقه دراوه، بۆیه رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار هێزێكى ئه‌مه‌ریكى ره‌وانه‌ى سووریا كراوه.
له بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه پشتى به لێدوانى به‌رپرسێكى سه‌ربازى عێراقى به‌ستووه كه به “پله‌به‌رز” ناوى هاتووه، ئه‌و دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مجاره زانیارى ئابڵۆقه‌دانى به‌غدادى جیاوازى له‌گه‌ڵ جاره‌كانى تر هه‌یه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌م جاره ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ناوچه‌یه‌ك كه 10 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت ئابڵۆقه دراوه، ئه‌و شوێنه‌یش ده‌كه‌وێته پارێزگاى دێره‌زوور، له‌نێوان گوندى باغوز و موراشهده له باشوور، له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه بیابانه‌كه‌ى ئهلبوكهماله.
بۆیه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ به زیندوویى بیگرن، هه‌ر به‌و ئامانجه‌یش رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو هێزێكى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ى سووریا كراوه و له‌وێشه‌وه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات یاوه‌رى هێزه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ناوى راسته‌قینه‌ى ئیراهیم عه‌واده له ساڵى 1971 له سامه‌ڕا له دایك بووه، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تیرۆریسته‌كان داده‌نرێت و له‌كاتى داگیركردنى مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه خۆى وه‌ك خه‌لیفه‌ى ده‌وڵه‌تى داعش راگه‌یاند و ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنى به‌غدادی پاداشتى 10 ملیۆن دۆلارى داناوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی