وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى لسه‌ر دامه‌زراندنێ په‌یامه‌كێ به‌لاڤ دكت
SNN:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی له‌بری دانان، روونكردنه‌وه ده‌دات و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، له‌بری دانان له‌و وه‌زاره‌ته ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
فه‌ریق روكن جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به SNN ی ڕاگه‌یاند، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت به راگرتنی له‌بری دانان، تائێستا هیچ رێنماییه‌كی نوێمان بۆ نه‌هاتووه، بۆ دانانی كه‌سانی تر له‌شوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی وازیان هێناوه.
وتیشی: له‌دوای راگه‌یاندنی سیستمی بایۆمه‌تری، له‌بری دانان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگیرا، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری كۆتایی ده‌دات.
پێشتر له 20ی11ی2017ه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌بری دانانی راگرت، بڕیاره‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بوو، بهلاَم له 20ی 11ی 2018 دووباره بڕیاره‌كه درێژكرایه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به SNN دراون، له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، له‌بری دانان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی