حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا پێشمەرگەى داخوازا 17٪ يا بودجا وەزارەتا بەرگريا عێراقێ دكت

وەزارەتا پێشمەرگەى داخوازا 17٪ يا بودجا وەزارەتا بەرگريا عێراقێ دكت

باسنيوز:
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ڕای دەگەیەنێت، كە پێویستە بەپێی پشكی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق، بوودجەی هێزی پێشمەرگەش لە وەزارەتی بەرگری عێراق دابین بكرێت.

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی هێزەكانی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە ساڵی 2007ەوە تا ئێستا هەموو ساڵێك بڕگەیەك كە بە جۆرەها شێوە دەنووسرێتەوە و لە بودجەدا دادەندرێت و دەنووسرێت كە بەشێك لە مووچەی هێزەكانی پیادەی عێراق بۆ بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخان دەكرێت، بەڵام ئەوە هیچ مانایەكی یاسای لە بابەتی بودجەدا نییە، چونكە ئێمە بودجەمان دەبێ بەشێك بێت لە سیستەمی بودجەی بەرگری نیشتمانیی عێراق، هەروەها بەپێی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا بێت، بۆ نموونە ئەگەر 17٪ی بودجەی عێراق بۆ هەرێم بێت، ئەوا دەبێ ئێمە وەك هێزی پێشمەرگە 17٪ی بوودجەی سیستەمی هێزی بەرگری نیشتمانیی عێراق وەربگرین“.

ئەو بەرپرسە باڵایەی هێزی پێشمەرگە ڕوونیشیکردەوە، ئەوان باسی مووچە دەكەن، بەڵام مووچە و بودجە دوو شتی لێك جیاوازن، چونكە بودجە هەم مووچە، مەشق، خواردن، سووتەمەنی و تەقەمەنی لەخۆدەگرێت، ئێستا ئەوان لە یاسای بودجەی عێراقدا دەڵێن بەشێك لە مووچەی هێزی پیادە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دیاری دەكرێت“.

ئەمینداری گشتی هێزەكانی پێشمەرگە گوتیشی: “ئەو پارەیە لە نێوان 35 بۆ 37 ملیار دینارە و بەشی تەنیا 25 هەزار پێشمەرگە دەكات، ئەوەش بەپێی هەرێم نەك عێراق، كۆی گشتی ساڵەكەش دەكاتە 400 ملیار دینار، كەچی لە بودجەی 2019دا نۆ تریلیۆن دینار بۆ وەزارەتی بەرگری داندراوە، لە ناویدا دوو تریلیۆن بۆ حەشدی شەعبی داندراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، كە لەلایەن لیژنەیەكی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانەوە كە پێش شەش مانگ پێكهێندراوە و فوئاد حوسێن سەرپەرشتی كردووە، دۆسیەیەك ئامادە كراوە، كە تێیدا پێشنیاز و تێبینییەكانی دیاری كردووە، كە دەبێ پشکی بودجەی پێشمەرگە دیاری بكرێت، واتە یان بەپێی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بێت كە ئەگەر 17٪ی بودجەی گشتی وەرگرت، ئەوا هێزی پێشمەرگەش 17٪ی بودجەی سیستەمی بەرگری لەو نۆ تریلیۆنەی بۆیان تەرخان كراوە وەریبگرن، یان دەبێ بە پێی ژمارە بودجەی بۆ دیاری بكرێت، وەك چۆن بۆ حەشدی شەعبی كراوە، واتە دەبێ مادەیەك هەبێ بڵێت بودجەی 120 هەزار پێشمەرگە لە بوودجەی 2019 دیاری بكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi