حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هەرێما کوردستانێ داخواز لسەر ماسيێن باشوورێ عێراقێ کێمبوويە 

ل هەرێما کوردستانێ داخواز لسەر ماسيێن باشوورێ عێراقێ کێمبوويە 
رووداو – سلێمانی

چیرۆکی مردنی بەکۆمەڵی ماسییەکانی رووباری فورات، ھەروا بەزوویی لە بیری ھاونیشتیمانییان ناچێتەوە و، وای کردووە خواست لەسەر ماسییەکانی باشووری عێراق کەمببێتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە، ھاوردەکردنی ماسی لە باشووری عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەخە بکات، چونکە زیانی تەندروسی بۆ سەر ھاونیشتیمانیان دەبێت.

ماسی حەوزەکانی هەرێمی کوردستان تەنیا 30%ـی پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە، لە 70%ـی ماسی بەکارهاتووش لە هەرێمی کوردستان هاوردەکراوە، بەجۆرێک 30%ـی ماسی هاوردەکراو لە عێراقەوە دێت و 70%ـی لە ئێرانەوە.

لە نێو بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ماسی باشووری عێراق داواکاری زۆری لە سەربوو، چونکە ماسییەکی بەتام و چەورە بەراورد بە ماسی ئێرانی، بەڵام ئێستا ئەو بازاڕەی جارانی نەماوە و، خەڵک دەترسن، بڕیارەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ قەدەخەکردنی هاوردەکردنی، ترسی زۆری لە کڕینی ئەوجۆرە ماسییە لای هاونیشتمانییان دروستکردووە.

لە پارێزگای سلێمانی مانگانە 200 تۆن ماسی بەرھەمدێت، ئەو بڕەش پێداویستی پارێزگای سلێمانی پڕناکاتەوە، چونکە رۆژانە 15 تۆن ماسی دەفرۆشرێت، واتا مانگانە پارێزگاکە پێویستی بە 450 تۆن ماسییە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی.

لەبەر خواستی زۆر لەسەر ماسی، حکومەت رێگەیدابوو ماسی لە ئێران و باشووری عێراق ھاوردەبکرێت، کە مانگانە بڕی 600 تۆن ماسی دێتە پارێزگای سلێمانی، بەڵام لەمەودوا حکومەت ناچارە ئەو پێداویستییە تەنیا بە ئێران و بەرھەمی نێوخۆیی پڕبکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi