حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پۆسته‌كى بلند ل به‌غدا دێ به‌ر پارتى كه‌ڤت 

پۆسته‌كى بلند ل به‌غدا دێ به‌ر پارتى كه‌ڤت 

وشه‌:

پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا ئاشكرای كرد، ئەگەر لە حكوومەتی نوێ پۆستەی جێگری سەرۆك وەزیران دابنرێتەوە، ئەوا یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆكی حكوومەتی نوێی عێراق بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت.

دانا جەزا پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا بە “وشە”ی ڕاگەیاند، ئێستە پارتی لە هەوڵی دووبارە دانانەوەی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقە، جێگری یەكەمی بۆ سوننە و دووەمی بۆ كورد دەبێت، لەناو كوردیش بەگوێرەی حەقبەشی هەڵبژاردن ئەو پۆستە بۆ پارتی دەبێت.

ئاماژەی دا، ڕۆژی سێشەم عادل عەبدولمەهدی كابینەی حكوومەتەكەی پێشكەشی پەرلەمان دەكات، بۆ ئەوەی سوێندی یاسایی بخۆن، تا ئێستەیش ئەوەی بۆ كورد یەكلایی بووەتەوە، سێ وەزارەتە و دوو لەو وەزارەتانە بۆ پارتی دەبێت.

ئاماژەی دا، حزبەكانی تری كوردستان ڕەنگە كورسییەكانیان خاڵی پێویستی پێ كۆ نەكرێتەوە، تا وەزارەت وەربگرن، بۆیە ڕەنگە بریكاری وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەكانیان پێ دەدرێت.

لە دووی ئۆكتۆبەر عادل عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق هاتە راسپاردن و تا ئێستە لە هەوڵی دیاریكردنی كابینە وەزارییەكەی حكوومەتی نوێیە و نەیتوانیوە یەكلا بكاتەوە و زۆر لە سەرچاوەكان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە ئەم هەفتەیە عەبدولمەهدی ناوی ئەندامانی كابینە وەزارییەكەی پێشكەشی پەرلەمان دەكات و بەشێكیش دەڵێن بۆ كۆتایی ئەم مانگە دوا دەكەوێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi