بارانبارین ل هه‌رێمێ دێ ده‌ست پێ كت
SNN:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆو سبه‌ینێی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه‌و پێشبینی بارینی بارانیش ده‌كرێت”.
ئااسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆو سبه‌ینێش كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سور له‌سه‌ر ناوچه‌كان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ری بارینی بارانێكی كه‌میش هه‌یه”.
وتیشی:”به‌رزترین پله‌ی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ 30 پله ده‌بێت و نزمترین پله‌ش 20، خێرایی با 8 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ماوه‌ی بینینیش 10 كیلۆمه‌تره، پێشبینیشده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نیمچه هه‌وره‌وه بۆ هه‌وری ته‌واو بگۆڕێت و ئه‌گه‌ری بارانبارینیش هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه بۆ سبه‌ینێ دوشهممهش به‌هه‌مانشێوه ده‌مێنێته‌وه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمیش بارانێكی كه‌م ده‌بارێت، “به‌ڵام پێشبینیده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا شه‌پۆلێكی بارانبارین له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی