حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژبه‌ر داعشێ جاره‌کا دی ژمارەکا خەلکێ کەرکووکێ ئاوارە بوون

ژبه‌ر داعشێ جاره‌کا دی ژمارەکا خەلکێ کەرکووکێ ئاوارە بوون

باسنیوز:

ژمارەیەک هاووڵاتیی سنووری پارێزگای کەرکووک جارێکی دیکە بەهۆی مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئاوارە دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، 50 خێزانی گوندی غەریب عەلیا لە شاردەێی عەباسی لە باشووری کەرکووک بۆ جاری دووەم و بەهۆی مەترسییەکانی داعشەوە، ماڵ و حاڵی خۆیان ەبجێ هێشت و روویان لە سەنتەری کەرکووک کردووە.

هەفتەی رابردوو چەکدارانی داعش پرۆژەی ئاوی گوندەکەیان تەقاندەوە و ماوەیەکیشە هاووڵاتییان دەڕفێنن و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

پێشتریش لە ساڵی 2014 خەڵکی ئەو ناوچەیە بەهۆی داگیرکاریی داعش، ئاوارە ببوون، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەیەکی کەمدا هەموو ناوچە کوردستانییەکانیان رزگار کردەوە و خەڵکەکە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان.

دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، بەهۆی ناکارایی میلیشیا و هێزە عێراقییەکان، چەکدارانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ و ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi