پارتی 43% ده‌نگێن هه‌لبژارتنان بده‌ستڤه‌ئينان
وشه:
له ئه‌نجامی نافه‌رمی هه‌ڵبژاردنی دوێنێ یه‌كشه‌م كه بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام درا، پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویه‌تی، به ڕێژه‌ی 20.2% له پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كانی تر بێ و 43%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمییانه‌ی هه‌ڵبژاردنی دوێنێ یه‌كشه‌م كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان 43%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی مسۆگه‌ر كردووه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێژه‌ی 20.1%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێژه‌ی 12.8% و نه‌وه‌ی نوێ 8.5% و كۆمه‌ڵ 7.2% و به‌ره‌ی ئیسلاح 5.8% و سه‌رده‌م 1.08%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه بێ پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕێژه‌ی 2.2% له پێش هه‌موو حزب و لیسته‌كانی تره‌وه‌یه كه به‌شداریان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 29 لیست و قه‌واره و هاوپه‌یمانی 773 كاندیدیان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام پارتی ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌میانی گرتووه و به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پێش لایه‌نه‌كانی تره‌وه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی