حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی دێ سەره‌دانا بەغدا كت

نێچیرڤان بارزانی دێ سەره‌دانا بەغدا كت

باسنیوز:

پێشبینی دەکرێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بچێتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، بە مەبەستی کارکردن بۆ سەرخستنی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و درێژەدان بە گفتوگۆکانی شاندی پارتی لە شاری بەغدا، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ١٠ی ٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، بچێتە بەغدا.

بڕیارە کاتژمێرە ٨ی ئێوارەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆ ببێتەوە.

هەریەک لە فواد حوسێن لەلایەن سەرۆک بارزانی و پارتییەوە و بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کراون و ژمارەیەک کاندیدی دیکەش هەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi