سعودیە گەشتێن ئاسمانی بۆ کوردستانێ دەست پێ کرن
باسنيوز:
یەکەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان سعودیە و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
رۆژی دووشەممە 1/10/2018، یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی سعودیە لە فڕۆکەخانەی شا عەبدولعەزیز لە جەددەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، کەریم شنگالیی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەورۆز مەولودی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و تەلار فایەقی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەشدارییان لەرێورەسمی پێشوازیکردن لە یەکەم فڕۆکەی سعودی کرد.
بڕیارە رۆژانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک هێڵی ئاسمانیی سعودی گەشتی ئاسایی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەنجام بدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی