بلندكرنا پلا فەرمانبەران دەست پێ دكت
ZNA – ههولێر
ماوهی سێ ساڵه حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتووە، بەڵام وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، لە ساڵی داهاتوودا پلەبەرزكردنەوە دەكرێتەوە.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی داراییئاشكرایكرد، لە گفتوگۆكانی داڕشتنی بودجەی 2019 دا، بڕیاری ئەوە دراوە لە ساڵی داهاتوودا فەرمانبەرانی شارستانی پلەبەرزكردنەوەیان جێ بهجێ دهكرێت. ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندیی لەسەر بابەتەكە داوە و لە 1ی 1ی 2019ەوە جێبەجێ دەكرێت.
سەرچاوەكە جەختی كردەوە، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی چەند ساڵێك بەسەر شایستەبوونی پلەبەرزكردنەوەیان تێپەڕیوە، میكانزمی تایبەت دادەندرێت و هەوڵ دەدرێت مافی كەس نەخورێت.
سەرچاوەكە روونی كردەوە لە 1ی 1ی 2016ەوە پلەبەرزكردنەوە راگیراوە، گوتیشی: ”لەو كاتەوە هەر پلەبەرزكردنەوەیەك بۆ فەرمانبەران كرابێت ئەوە لە لایەن دارایی بە هەڵوەشاوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و هەر پارەیەكیشی بۆ خەرج كرابێت، لێی وەردەگیرێتەوە.
نزیكهی 500 هەزار فەرمانبەر لە پلەبەرزكردنەوەی ساڵی داهاتوو سوودمەند دەبن، بۆ ئەوەش پێویستی بە 3 ملیار دینار دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی