وەزیرێ دەرڤه‌يێ ئەمریکا پەیوەندی ب سەرۆك بارزانی کر
باسنيوز:
ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ پەیوەندیی به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه‌وه كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی کە وێنەیەکی بۆ(باس‌نیوز)نێردراوە له‌و پەیوەندییە ته‌له‌فۆنییه‌دا كه بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كراوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیی له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کردووە و ئه‌و ڕۆڵه‌ی به گرینگ له‌قه‌ڵەم داوە هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان پێوه‌ست به دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ كراوە
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هاوكات ڕۆشنایی خراوەتە سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق دابمه‌زرێ.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە سه‌رۆك بارزانی و مایك پۆمپیۆ جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی ڕاوێژ و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا كردووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی