رووسیا نووترین تانكا دده‌ته عێراقێ
وشه:
میدیا سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عێراق ئاشكرایان كرد، كۆمه‌ڵێك تانكى رووسى جۆرى BMP-3 گه‌یشتووه‌ته عێراق كه به‌نوێترین تانكى رووسى داده‌نرێت.
پێگه‌ى سپوتنیكى رووسى و كۆمهڵێَك میدیاى نزیك له سوپاى عێراقى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك تانكى رووسى گه‌یشتووه‌ته ده‌ست سوپاى عێراق.
له باره‌ى جۆرى ئه‌م تانكانه نووسراوه، جۆره‌كه‌ى BMP-3 كه به نوێترین جۆرى تانك داده‌نرێت و پێشتریش هێزه‌كانى عێراق مه‌شقیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى به‌كارهێنانى ئه‌م تانكه كردووه.
له‌باره‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م تانكه پێگه رووسییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، زۆر له به‌شه‌كانى ئه‌م تانكه گۆڕانكاریى تێدا كراوه، هه‌رچه‌نده چه‌كه‌كانى وه‌ك خۆى ماوه، به‌ڵام سیسته‌مێكى فێنككه‌ره‌وه‌ى بۆ دابین كراوه كه ده‌توانێ له كه‌شوهه‌واى گه‌رم تواناى جه‌نگى به‌رزتر بێت.
له ساڵانى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه، كه ئه‌وكات یه‌كێتى سۆڤییه‌ت بوو، پێوه‌ندییه‌كى به‌هێز له نێوان عێراق و رووسیا هه‌یه، به تایبه‌تى له‌بوارى كڕینى چه‌ك، له زۆر له قۆناغه‌كانى مێژووى سوپاى عێراق چه‌كى رووسى به‌كار هاتووه، هه‌رچه‌نده به‌شێكى زۆرى ئه‌و چه‌كانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له دژى گه‌لانى عێراق به‌كار هاتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی