حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نەجیبە نەجیب: لایەنێن عێراقی لسه‌ر جێگیرکرنا ١٧%ێ پشکا هەرێمێ دێ رازی بن

نەجیبە نەجیب: لایەنێن عێراقی لسه‌ر جێگیرکرنا ١٧%ێ پشکا هەرێمێ دێ رازی بن

هەولێر-KDP.info-

لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان لایەنەکان بۆ چۆنیەتی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، کورد مەرجی ھەیە بۆ گێڕانەوەی مافە دارایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراقیش ئاشکرای کرد، مەرجی پێشوەختی کورد بۆ لایەنەکان زامنکردنی ١٧%ی بودجە و یەکلاکردنەوەی پرسی نەوتی ھەرێمی کوردستانە.

کورد بە ھۆی بڕیارە سیاسییەکانی بڕینی مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستان زۆر تاڵی و ناخۆشی بینی، بەڵام دواجار کار گەیشتە ئەوەی لایەنە عێراقییەکان بۆ ڕازیکردنی کورد ئامادە بن بە ھەڵەی خۆیاندا بچنەوە و مافە داراییەکانی خەڵکی کوردستان خەرج بکەن. لەوبارەیەوە نەجیبە نەجیب، ئەندامی پێشووی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق پێی وایە: “ئاشکرایە لایەنە شیعەکان بەبێ کورد، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی کە خاوەنی ٤٥ کۆرسیی پەرلەمانن ناتوانن حکوومەتی نوێ دروست بکەن، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی پارتی و یەکێتی بۆ دانوستان و چوونە نێو پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەت چارەکردنی پرسە داراییەکان و جێگیرکردنی ١٧%ی پشکی بودجەی ھەرێمی کوردستانە لە بودجەی گشتیی عێراق.”

ئەو ئەندامەی پێشووی لیژنەی دارایی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: “مەبەست لە کێشە داراییەکان یەکلاکردنەوەی پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانە بە شێوەی سەربەخۆ، چونکە لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە ھەرێم ڕاستەوخۆ نەوتی خۆی ھەناردەی دەرەوە دەکات و پێویستە ئەو بابەتە یەکلا بکرێتەوە. بەغدا خۆی ڕازییە بە شێوەی سەربەخۆ ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بفرۆشێت، بەڵام چونکە لە ڕووی یاساییەوە یەکلا نەکراوەتەوە بەھاکەی ھەرزانترە لە بەھای بازاڕ، واتە بە گوێرەی دەستوور یاساییە و بەغدا ددانی پێدا ناوە.”

زۆرن ئەو خاڵانەی کورد پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنیان بۆ بەشداریکردن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق. وەک نەجیبە نەجیب ئاشکرای کرد: “کورد پێشمەرجی ئەوەی ھەیە بۆ لایەنە عێراقییەکان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی دابێ (٢٠١٩) ھەم پشکی ١٧% بۆ ھەرێمی کوردستان زامن بکرێت، ھەمیش پرسی نەوت یەکلا بکرێتەوە، بە پێی زانیاریی من ھەمە، ھەندێ لایەنی شیعی بە ژمارەیەک مەرجی کورد ڕازی بوونە، بەڵام نازانم بۆ پرسە داراییەکان تا چەند دێنە ژێر باری کورد.”

نەجیبە نەجیب ڕوونی کردەوە: “من خۆم وەک ئەو ئەزموونەی لە بەغدا ھەمە لایەنە عێراقییەکان بە شیعە و سوننەوە ڕازی دەبن بەوەی ١٧%ی بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت، بەڵام لەوە گرنگتر یەکلاکردنەوەی بابەتی نەوتە بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی.”

پەیوەست بە ھاتنی ساڵی نوێی زایینی و پەیدابوونی ئاستەنگ لە ھەمبەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەک باسی لێوە دەکرێت، لەوانەیە لە نزیک سەری ساڵ بەغدا پابەندی ناردنی ٣١٧ ملیارەکە نەبێت. نەجیبە نەجیب دەڵێت: “جارێ ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ ڕۆژە ناخۆشەکانی سەردەمی بڕینی مووچە و بودجەی ھەرێمی کوردستان، یان دوای پێکھێنانی حکوومەت ڕەوشەکە وەک پێشوو ئاسایی دەبێتەوە لە ناردنی مووچە و بەشە بودجەی ١٧%ی خەڵکی کوردستان، یانیش بە لایەنی کەم وەک خۆی دەمێنێتەوە و ھیچ کاریگەریی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمدا نابێت، لەوەی کەم بکرێتەوە، یانیش کێشەی بۆ دروست بکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi