حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئامینە زكری: پارتی ھەموو ھەول داينە پڕۆژە یاسايا چاكسازيێ بێته‌ پەسەندكرن

ئامینە زكری: پارتی ھەموو ھەول داينە پڕۆژە یاسايا چاكسازيێ بێته‌ پەسەندكرن

هەولێر-KDP.info-

پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە مووچەی خانەنشین و پلە باڵاكاندا، سەرەتا دەنگدانەوەیەكی زۆری بە دوای خۆیدا ھێنا، بەڵام دوای ھەمواركردنەوەی چەند ماددە و بڕگەیەك، تا ئێستا وەك خۆی ماوەتەوە و پەرلەمان نەیتوانیوە پەسەندی بكات، وەك جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتییش ئاماژەی بۆ كرد، پارتی پێشنیازی ھەبووە و لەگەڵ ھەموو لایەنەكانیشدا كۆ بووەتەوە.

ئامینە زكری، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، گوتی: “پارتی تا ئێستایش رژدە لەسەر ئەوەی دەبێت پڕۆژەیاسای چاكسازیی مووچەی پلە باڵا و خانشینان تێپەڕێندرێت و پەسەند بكرێت. دەشڵێ: “ئەگەر لەم خولەی پەرلەماندا پڕۆژەی چاكسازی پەسەند نەكرێت، ئۆباڵەكەی دەكەوێتە ئەستۆی پەرلەمانی كوردستان”.

جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “كێشەی بەردەم پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەر لەوەی پەرلەمان گۆڕانكاری لە ھەندێ ماددە و بڕگەی پڕۆژەكەدا بكات، پرسی بە حكوومەت نەكردبوو، چونكە وەك عورف ھەر بڕیار و پڕۆژەیەكی پەرلەمان دەری دەكات، پەیوەستە بە پرسی پارە و دارایی، نابێت بە بێ حكوومەت دەری بكات”.

وەك زكری روونی كردەوە: “ئێمە وەك فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھەموو ھەوڵێكمان بۆ ئەوە داوە پڕۆژەكە پەسەند بكرێت، ھەتا لەگەڵ ھەموو فڕاكسیۆن و لایەنە سیاسییەكاندا كۆ بووینەوە تا پڕۆژەیاسای چاكسازی وەك خۆی دەرباز ببێت، دواجار لیژنە پەیوەندارەكان ھەندێك پێشنیازیان دایە حكوومەت لەبارەی بابەتی دەرماڵەكانەوە، كە ئەمە شتێكی دڵخۆشكەر بوو تا حكوومەت بتوانێت پاشەكەوتی سەر مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری لاببات، چونكە ژمارەیەك دەرماڵە ھەن لە دەرەوەی یاسادان و پێویستە رێك بخرێنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi