حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دارایی په‌یامه‌كا دلخۆشكه‌ر ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌ران دكت

دارایی په‌یامه‌كا دلخۆشكه‌ر ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌ران دكت

SNN:
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌ڵێنیداوه‌ له‌پێش جه‌ژنی قوربان 317 ملیار دیناره‌كه‌ هه‌رێم بۆ موچه‌ی مانگی پێنج ره‌وانه‌ بكات، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌، به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش مژده‌ی باشبوونی دۆخی دارایی هه‌رێم ده‌دات و هۆكاره‌كانیشی روونده‌كاته‌وه‌.

فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌ڵێنیداوه‌ له‌پێش جه‌ژن 317 ملیارو 545 دیناره‌كه‌ بخاته‌سه‌ر ژماره‌ حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵ.

راشیگه‌یاند: تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق هیچ واده‌یه‌كی ره‌سمی بۆ ناردنی پاره‌كه‌ دیارینه‌كردوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، جه‌خت له‌سه‌ر باشبوونی دۆخی دارایی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم و هه‌نارده‌كردنی زیادیكردوه‌، نرخی نه‌وتیش له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ناردنی 317 ملیاره‌كه‌ی عیراق بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و مسۆگه‌ره‌، بۆیه‌ دۆخی دارایی هه‌رێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi