“بەغدا بۆ هەناردەكرنا نەفتێ ڤه‌دگه‌رته هەولێرێ”
سلێمانی-KDP.info –
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كۆ بوونه‌وه. له یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جیهان له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه باس كراوه.
حكوومه‌تی عێراق داوای له هه‌رێمی كوردستان كردووه هاوكارییان بكه‌ن تاوه‌كو بتوانن نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانەوە ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان بكه‌ن. شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت ده‌ڵێ، عێراق شكستی هێنا له فرۆشتنی نه‌وت به ته‌نكه‌ر له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه، بۆیه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كات له بۆڕیی كوردستانه‌وه نه‌وتی كه‌ركووك ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان بكات.
دكتۆر قه‌یوان سیوه‌یلی، شاره‌زای نه‌وت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “بۆڕیی توركیا – مووسڵ بۆ ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جیهان ساڵی 2014 به‌ته‌واوه‌تی تێكچووه و په‌كی كه‌وتووه، كه پێش ئه‌و ڕێکەوتە حكوومه‌تی عێراق له‌و بۆڕییه‌وه نه‌وتی ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرد”.
دكتۆر قه‌یوان سیوه‌یلی گوتیشی: “حكوومه‌تی عێراق پاش ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كرده‌وه، هه‌وڵی دا له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه به ته‌نكه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام شكستی هێناو و زۆریشی له‌سه‌ر ده‌كه‌وت، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لای حكوومه‌تی هه‌رێم و داوا ده‌كات ڕێگه‌یان بدرێت نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستانەوە هه‌نارده بكەن، كه ڕۆژانه كێڵگه‌نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك توانای به‌رهه‌مهێنانی (300) هه‌زار به‌رمیلیان هه‌یه”.
ئه‌و شاره‌زایەی بواری نه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “دەکرێ نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی كوردستان – توركیاوە ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان بكرێت، به ڕێکكه‌وتنێك كه سوودی هه‌بێت بۆ هه‌ردوولا و حكوومه‌تی هه‌رێم داواش بكات پتڕۆڵ دۆلار ڕاسته‌وخۆ بۆ شاری كه‌ركووك خەرج بكرێت”.
شاره‌زایان پێیان وایه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له كوردستانه‌وه درگایه‌كی تری ئاساییبوو‌نه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌ته. ئه‌و شاره‌زایەی بواری نه‌وت له كوردستان دەشڵێ، : “به ڕای من ڕێكکه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستانەوە درگایه‌كی دیكه ده‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی هه‌ردوو حكوومه‌ت”.
نه‌وت كاڵایه‌كی به‌نرخه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئێستا به هۆی ناكۆكییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا و ئێرانەوە نرخی نه‌وت به‌ره‌وهه‌ڵكشان ده‌ڕوات. ناوبراو بڕوای وایه: “ئه‌گه‌ر بێت و ناکۆکییەکانی ئه‌مریكا و ئێران زیاتر قووڵ بێته‌وه و حكوومه‌تی ئێران گه‌رووی هۆرمۆز دابخات، کە له‌و باره‌یەوه‌هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، لە کاتێکدا٢٠%ی نه‌وتی جیهان له‌وێوه هه‌نارده ده‌كرێت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌رز دەبێته‌وه بۆ (200) دۆلاری ئه‌مریكی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی