یاسايا هه‌لبژارتنان دێ ئێته ههمواركرن
SNN:
پێكهاته‌ی كلدوئاشوور، داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌و گۆڕانكاریش له شێوازی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بكرێت، په‌رله‌مانتارێكی مه‌سیحیش رایده‌گه‌یه‌نێت: قبوڵ ناكه‌ین ژماره‌ی كورسییه‌كانمان كه‌مبكرێته‌وه‌و بدرێت به ئێزدی و كاكه‌یی.
سرود سه‌لیم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پێكهاته‌ی كلدوئاشوور به SNNی راگه‌یاند: وه‌كو پێكهاته‌ی كلدوئاشوور داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 36ی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، كه تایبه‌ته به‌كورسی كۆتاكان، ده‌مانه‌وێت خۆمان نوێنه‌ری خۆمان هه‌ڵبژێرین.
وتیشی: “داوامان كردووه كورسی كۆتاكان تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت، لیستی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت و كارتی ده‌نگدانی تایبه‌ت و رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تمان هه‌بێت، چونكه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات كورسی كۆتاكان بۆ خۆیان به‌كارده‌هێنن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره مه‌سیحییه ده‌ڵێت: “ماوه‌ی چوار هه‌فته‌یه پڕۆژه‌یاسامان پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردووه‌و ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانیش واژۆیان كردووه، داوامان كردووه بخرێته به‌رنامه‌ی كار‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت، به‌ڵام ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رازی نه‌بوو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه بخرێتهبهرنامهی كار‌و سیفه‌ی به‌په‌له‌ی پێبدرێت، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌توانرێت په‌سه‌ند بكرێت، چونكه 60%ی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ پڕۆژهكهدان.
سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی كورسی كۆتا بۆ ئێزدیی و كاكه‌ییه‌كان، سرود سه‌لیم وتی: “ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌وێت پیاوه‌تی بكات و كورسی كۆتا بۆ ئێزیی كاكه‌ییه‌كان زیاد بكات، نابێت له‌سه‌ر حسابی كورسیییه‌كانی ئێمه بێت، با كورسییه‌كانی په‌رله‌مان زیاد بكرێت”.
وتیشی: “قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه پێنج كورسی پێكهاته‌ی كلدوئاشوور كه‌مبكرێته‌وه بۆ 2 كورسی و 3 كورسییه‌كه‌ی دیكه‌ی بده‌ن بهئێزدی و كاكه‌ییه‌كان، كه ئێمه به‌هه‌موو جۆرێك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و قبوڵی ناكه‌ین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی