سەرۆك بارزانی پێشوازی ل مەلیکە مەزان کر
ZNA-هەولێر
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ژنە دۆستێکی گەلی کوردستان دەکات، کە بەردەوام پەسنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
ڕۆژی سێشه‌ممه 31ـی 7ـی 2018 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له نووسه‌ر و شاعیری ئه‌مازیغی و دۆستی گه‌ل كوردستان خاتوو مه‌لیكه مه‌زان كرد.
له دیداره‌كه‌دا خاتوو مەلیکە مەزان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە و رایگەیاندووە، ”ئەوە بۆ من شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵ سەرکردەیەکی گەورەی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلان و سەرۆکێک، کە لەپێناو مرۆڤایەتیدا سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی کردووە دانیشتووم“ و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و قارەمانێتی پێشمەرگەی کوردستان و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەبوو و وەک نموونەیەکی زیندووی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی پێناسەی کوردستانی کرد.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای به‌خێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هه‌ڵوێسته مرۆڤانه و ئازایه‌نه و دۆستانه‌كانی خاتوو مه‌زان پێشان دا و بۆ ئه‌و نووسین و ده‌ربڕینانه‌ی وه‌ك به‌رگریی له گه‌لی كوردستان خستوویه‌تییه‌ڕوو، سوپاسی كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی