کۆمسیۆن: هەموو قەوارێن سیاسی و ههڤپەیمانیان لیستا کاندیدان رادەست کرينە
باسنيوز:
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، کە ٢٩ قەوارە سیاسییەکە و هاوپەیمانییەکان لیستی ناوی کاندیدەکانیان ڕادەستی کۆسیۆن کردووە وادەکەش کۆتایی پێهاتووە.
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژانامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “کە ٢٩ قەوارە سیاسییەکە و هاوپەیمانییەکان لیستی ناوی کاندیدەکانیان ڕادەستی ئۆفیسی نیشتمانی و پارێزگاکان کردووە”.
ئەوەشی خستە ڕوو، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩\٧\٢٠١٨ تا دوو ڕۆژی دیکە دەست دەکرێت بە پرۆسەی وردبینیی ناوی کاندیدەکان، پاشان بە نووسراوی فەرمی لیستەکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن بۆ وردبینی و دڵنیابوونەوە، دوای گەڕاندنەوەی لیستەکانیش ئەوا ئەنجومەنی کۆمیسیاران بە فەرمی پەسەندیان دەکات.
گوتەبێژی کۆمسیۆن ئاشکراشی کرد: “لەسەر پێشنیار و داواکاریی بەشێک لە قەوارە سیاسییەکان، داوا کراوە کە هەڵمەتی هەڵبژاردن زۆر نەبێت، بۆیە ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەگەڵ ئەوە دایە کە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن دوو هەفتە تا ٢٠ ڕۆژ زیاتر نەبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی