حکومەتا هەرێمێ سەبارەت دراڤێ گەنمێ جۆتیاران بریاره‌ک دا
نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كورستان رایده‌گه‌یه‌نێت، جوتیارانی هه‌رێم و نوێنه‌ری حكومه‌ت و په‌رله‌مان، لەسەرئەوە ریککەوتن کە پاره‌ی جوتیاران وەرنەگرن، چونکە کراوەتە نیوە.
حكومه‌تی عێراق نزیكه‌ی ٧٨٠ ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم، بۆ ساڵه‌كانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ قه‌رزاره. عه‌بادی بریاری داوه، نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ جوتیارانی هه‌رێم خەرجبكات به پاساوی ئه‌وه‌ی گه‌نمی ده‌ره‌كی تیكه‌ڵی گه‌نمی جوتیاران كراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی عه‌بادی بۆ نه‌ناردنی نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ریم رایگه‌یاند، عه‌بادی و حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕیاریكی له‌و شیوه‌یه‌یان داوه، به‌ڵام وه‌ك جوتیاران، په‌رله‌مان و حكومه‌ت، بڕیارمان داوه ئه‌و بڕه پاره‌ی عه‌بادی ده‌ینێریت و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی نه‌ناردووه. وه‌ری نه‌گرین بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته ماڵ به‌سه‌ر جوتیارانی هه‌رێمه‌وه و نیوه‌ی پاره‌كه‌یان بخورێت.
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د سەبارەت بە پاساوەکانی عەبادی دەڵێت، پاساوه‌كانی عه‌بادی ناشه‌رعین. ئه‌و نیوه پاره‌یەی ده‌ینێریت وه‌ری ناگرین.
پەرلەمانتارەکە هەروەها دەڵێت، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك رویدابێت و گه‌نمی ده‌ره‌وه تێكه‌ڵی گه‌نمی جوتیاران كرابێت. هه‌رێمی كوردستان لێی به‌رپرسیار نییه، به‌ڵكو لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی کشتوكاڵی عێراق لێی به‌رپرسن، كه گه‌نمی جوتیارانیان وەرگرتووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی