ل به‌غدا ده‌مێ هنارتنا موچێ دوو وه‌زاره‌تێن هه‌رێمێ هاته ئاشكه‌راكرن
SNN:
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق واده‌ی ناردنی موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی راگهیاندو ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی عیراق داوای له فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كردووه، لایه‌نێك دیاری بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی به گره‌نتییه‌وه بۆی بنێرن.
جه‌بار عه‌بادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ژماره ئه‌مڕۆی 5ی 3ی 2018ی رۆژنامه‌ی(سه‌باح جه‌دیده)ی راگه‌یاندوه، وردبینیكردن له لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كۆتایی هاتووه‌و بودجه‌ی پێویستیش بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده دابینكراوه و له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌ناردنی ده‌كرێت.
وتیشی”حكومه‌تی عیراق داوای له فراكسۆنه كوردستانییه‌كان كردوه، لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداریان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بهگرهنتییهوه پاره‌ی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی بۆ بنێرن و به‌بێ كێشه به‌سه‌ر موچه‌خۆرانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته دابه‌شبكرێت”.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی، “حكومه‌تی عیراق دوو دڵه له‌ناردنی پاره‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌تیانكردۆته‌وه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دابه‌شبكرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی