پێدانا مۆله‌تا پێنج سالان يا موچهوى دئێته مهرجداركرن
SNN:
حكومه‌تی عیراق مۆڵه‌تی پێنج ساڵی به‌موچه به فه‌رمانبه‌ران، مه‌رجدار ده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش، مه‌رجه‌كان ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌و یاسایه له‌هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت، كه په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی بكات.
تاڤگه ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به SNNی راگه‌یاند: به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2018، فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن مۆڵه‌تی پێنج ساڵ به‌موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه وه‌ربگرن، به‌مه‌رجێك وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ش چوار ساڵ خزمه‌تی راسته‌قینه‌ی هه‌بێت.
وتیشی:” هه‌ر به‌پێی یاساكه، پێنج ساڵی مۆڵه‌ته‌كه به‌خزمه‌تی خانه‌نشینی ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه به‌مه‌به‌ستی خوێندن بێت، بڕوانامه‌كه‌ی ئه‌ژمار ناكرێت”.
سه‌باره‌ت به‌سوودمه‌ندبوونی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و یاسایه، تاڤگه ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند:” بودجه یاسایه‌كی فیدراڵییه، مه‌رج نییه هه‌موو بڕگه‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكرێت، ته‌نیا له‌حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه چه‌ند ماده‌یه‌كی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی