حه‌رب: هه‌رێم دكارت تانێ ل یاسايا بودجێ بده‌ت
PUKmedia تایبه‌ت:
شاره‌زایه‌كی یاسایی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ئیمزا له‌سه‌ر یاسای بودجه نه‌كات ئه‌وه یاساكه خۆی به په‌سه‌ندكراو حسابی بۆ ده‌كرێت.
تاریق حه‌رب شاره‌زای بواری یاسا ئه‌مڕۆ 5-3-2018، به PUKmedia ی راگه‌یاند: به پێی مادده‌ی 73 ی ده‌ستوری عیراق ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار دیاریكراوه هه‌ر یاسایه‌ك كه له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ی 15 رۆژدا ئیمزای له‌سه‌ر نه‌كات ئه‌و كات یاساكه خۆی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
رایشگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار دیاریكراوه له عیراق بۆیه ناتوانێت ده‌ستكاری له ته‌نها پیتێكی یاسای بودجه بكات، چونكه پێشتر یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له دادگای فیدراڵی تانه له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی بدات و ئه‌و كات دادگا ئه‌و بڕیاره یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی