زێده‌تر ژ 800 كه‌سا ل عه‌فرینێ شه‌هید و بریندار دبن
PUKmedia
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ماوه‌ی ڕابردوودا تا ئێستا 809 شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی عه‌فرین ئاشكرایكرد به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین تا ئێستا 207 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 602 كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌نجێلا ڕه‌شۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی عه‌فرین ده‌ڵێت له‌ناو شه‌هیده‌كاندا 28 منداڵ و 23 ژن هه‌یه.
ماوه‌ی 40 ڕۆژه سوپای توركیا له‌ڕێگه‌ی ئاسمانی و زه‌وییه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر عه‌فرین و به‌سه‌دان شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی