حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانێ عێراقێ پرۆژە یاسايا بودجا 2018ێ پەسندکر

پەرلەمانێ عێراقێ پرۆژە یاسايا بودجا 2018ێ پەسندکر

رووداو-بەغدا

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە بەبێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدرا ، پڕۆژەیاسای بودجەی 2018-ی عێراق کە لە 58 مادە پێکهاتووە پەسندکرا.

پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە و، نەچوونەتە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق.

پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لەسەر راسپاردەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کە رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوە و لیژنەی دارایی پەرلەمانیان بۆ چارەسەری کێشەی بودجە راسپاردبوو ، ئەمڕۆ ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەندامانی عەرەبی لیژنەکە کۆبوونەوە کە لێدوانی جیاواز لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە هەیە.

مەسعود حەیدەر ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوای کۆبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “هیچ داواکارییەکی کورد جێبەجێ نەکرا”.

بەڵام ئەحمەد حاجی رەشید ، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “سێ تریلیۆن دینار وەک ئیحتیات بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە”.

لەلایەکی دیکەوە سوننە کە لەمادەی 13 -ی پڕۆژەیاساکە ناڕازین بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردووە و دەڵێن ئەگەر داواکارییەکانیان لەو مادەیە جێبەجێکرابێت ئەوا دەنگی بۆ دەدەن ، بەڵام دەڵێن ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک نەکرابێت ، ئێمەش لەکۆبوونەوەکە دێینەدەرەوە و بایکۆتی دەنگدان دەکەین. کە ئەگەر ئەوە رووبدات پێدەچێت کۆبوونەوەکە بۆ رۆژێکی دیکە دوابخرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi