حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لیستا مووچێ وەزارەتان دێ رادەستی بەغدا ئێته‌ كرن 

لیستا مووچێ وەزارەتان دێ رادەستی بەغدا ئێته‌ كرن 
K24 – ھەولێر

لیستی مووچەخۆرانی سەرجەم وەزارەتەکان جگە لە ئەمنیەکان، بە سیستمی بایۆمەتری رادەستی بەغدا دەکرێت، سستی کارەکانی لیژنەکانی بەغداش وەزارەتەکانی بێزار کردووە و تائێستاش جگە لە تەندروستی و پەروەدە و خوێندنی باڵاو و ئەوقاف لیژنەکە نەچوونەتە وەزارەتەکانی دیکە.

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچە خۆرانی سەرجەم وەزارەتەکانی رادەستی لیژنه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق كردووه‌، كه‌ بۆ وردبینی هاتوون، ئەو فەرمانگەیە کارئاسانی تەواوی بۆ لیژنەکە کردووە بۆ وردبینی، بەهۆی پێشکەوتنی سیستەمی بایۆمەتریش لیژنەکە ناتوانن وردبینی بۆ کارەکانی حکوومەتی هه‌رێم بکات، سەرۆکی فەرمانگەکەش رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغدا مەبەستی دەستی دەستی نەبێت، ئەوا دەتوانن لە بەغداوه‌ وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆران بکەن.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: “وەك حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھیچ لەسەر ئێمە نەماوە، ھەموو كارئاسانییەكمان بۆ لیژنەكەی بەغدا كردووە”.

لیژنە وردبینیەکەی عێراق هێشتا لە هەرێمی کوردستانن و کارەکانیان زۆر هیواشە، نزیکەی 10 رۆژە چەند وەزارەتێکیان لە چاوەڕوانی هێشتوەتەوە و تەنیا وردبینیان لە چوار وەزارەت کردوە، وەزارەتی ئەوقافیش کارەکانی تەواوبووەو راپۆرتیان رادەستی لیژنەکە دەکه‌ن.

نەبەز ئیمساعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت: “كاری لیژنەكە دەستی دەستی پێوەدیارە، چونكە ھەر رۆژە و داوای زانیاریەكی دیكە دەكەن و كارەكانیان زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت”.

دەستی دەستییەکانی عەبادی لە رێگەی لیژنە وردبینەکەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران هەررۆژەو داوای زانیارییه‌ك لە فەرمانبەران دەکات، لە نوێترین داواکاریشدا داوای ناوی باپیری دایکی فەرمانبەران کراوە، یەکێکی دیکەش لە سستی کارەکانیان چەند وەزارەتێکی لە چاوەڕوانی هێشتوەتەوە کە هەموو رۆژێك لە كاتژمێر 8 بەیانیەوە بۆ 2 دوا نیوەڕۆ چاوەڕێی لیژنە وردبینیه‌کە دەکەن، كه‌چی لیژنەكه‌ش سەردانیان ناکا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi