نێچیرڤان بارزانی فەرمانا دامەزراندنا 4 رێڤهبهرێن گشتی دەركر
باسنيوز:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی چوار بەڕێوەبەری گشتیی لە چوار وەزارەتی حکوومەت، دەردەکات.
بەپێی فەرمانەکە، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر کردووە، رۆژی دووشەممە 12/2/2018 دەرکراوە و وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، فەرمانی دامەزراندنەکە لە رۆژی دەستبەکاربوونیانەوە جێبەجێ دەکرێت.
ناوی ئەو کەسانەی دامەزراون و ناوی وەزارەتەکان:
– بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر
– گواستنەوەی داماو محەمەد، فەرمانبەر لە وەزارەتی کارەبا بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و دەستبەکاربوونی لەو وەزارەتە لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر.
– گواستنەوەی یوسف چاوشین، فەرمانبەر لە دەستەی مافی مرۆڤ بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستبەکاربوونی لەو وەزارەتە لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر.
– جێگیرکردنی نەبەز محەیەدین لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی