ئەلمانیا نەخۆشخانەیەکا سەربازیی بۆ پێشمەرگەى دروست دکت
باسنيوز:
حکوومەتی ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری هەولێر، دروست دەکات.
رۆژی یەکشەممە 11/2/2018، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، کە بە سەردانێکی فەرمی شەوی رابردوو گەیشتە هەولێر، سەرباز و راوێژکارانی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەولێر، بەسەر کردەوە.
لە سەردانەکەیدا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین قۆناغەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سەربازی بەسەر کردەوە، کە لە مانگی ئابی 2017ـەوە بەردی بناغەی دانراوە و لەسەر ئەرکی حکوومەتی ئەڵمانیا دروست دەکرێت.
نەخۆشخانەکە تایبەتە بە هێزەکانی پێشمەرگە و دوای تەواوبوونیشی، پێشمەرگە بریندارەکان تێیدا چارەسەر دەکرێن.
دوای هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی 2014، ئەڵمانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە سەرەتاوە بە ناردنی چەک و تەقەمەنیی و هێزێکی وڵاتەکەی بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە، هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی