پۆلیسێن هاتووچوونێ:ترومبێلێن تۆمار نهكرى دێ بنە مولکێ حکومەتێ
رووداو- هەولیر
مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ رێوشوێنی نوێ لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوەکان دەگرنەبەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، دەڵێت”هەر ئۆتۆمبێلێکی تۆمارنەکراو بکەوێتە مەفرەزەکانمان دەبێتە موڵکی حکومەت.”
فازڵ حاجی حوسێن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند” هەر ئۆتۆمبێلێکی تۆمار نەکراو بکەوێتە مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەبێتە موڵکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، بۆ هۆکاری وەرگرتنی ئەو بڕیارە گوتی”:ئەو وادەیە کۆتایی هاتووە کەوا پێشتر وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان 13-12-2017ی وەکو دوایین وادەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوەکان دیاریکردبوو. بۆیە بڕیارەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوەکان لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیس دەستی بەسەردا دەگیرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی