حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

داعش ب 90ملیار دۆلارا زیان گه‌هانديه‌ عێراقێ 

داعش ب 90ملیار دۆلارا زیان گه‌هانديه‌ عێراقێ 

وشه‌:

سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، داعش بە بەهای زیاتر لە 90 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە و نیوەی زیاتری ئەم زیانە بەر ژێرخانی ئابووری كەوتووە.

ئەمڕۆ دووشەم مەهدی عەلاق سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باسی لە قەبارەی ئەو زیانانە كرد، كە لە ئەنجامی شەڕی داعش بەر عێراق كەوتووە.

مەهدی عەلاق گوتی “زیاتر لە 90 ملیار دۆلار زیانی شەڕی داعش بووە، نیوەی زیاتری بەر ژێرخانی ئابووری كەوتووە”.

ئەو بەرپرسەی حكوومەتی عێراقی روونی دەكاتەوە، ئەم خەملاندنە بەپێی توێژینەوەیەكی مەیدانی بووە كە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی عێراقی بە هاوكاری چەندین لایەن ئەنجامی داوە و زیانەكەش لە نێوان 80 تا 90 ملیار دەخەملێنرێت.

سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران باس لە جۆری زیانەكان دەكات و دەڵێ ” لە %46ی زیانەكان بەر ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە سەرەكییەكانی ئابووری عێراق كەوتووە، ئەویتر بەر چەندین كەرت كەوتووە، كە زۆرترین زیان بۆ كەرتی نیشتەجێبوون بووە”.

زیاتر لە سێ ساڵ عێراق كەوتە شەڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئەم رێكخراوە زۆرێك لە ناوچەكانی عێراقی داگیركرد و لە ئەنجامی جەنگەكەش كاوڵكارییەكی زۆر لە چەندین شاری عێراق روویداوە كە وا بڕیار لە 12 ی ئەم مانگە لە كوێت كۆنگرەیەك بۆ ئاوادانكردنەوەی ئەو شوێنانە لە كوێت ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە / بەغداد پۆست

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi