وه‌زاره‌تى دارایى هیچ بڕەپارەیەکی لە بەغداوە پێنەگەیشتووە.. لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێ
هەولێر- KDP.info- وێڕای دڵنایکردنەوەی فەرمانبەر و مووچەخۆران لە دابەشکردنی مووچە، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕایدەگەیێنێت، بۆ دابه‌شكردنى مووچه، وەزارەتەکەیان هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كى له به‌غداوه پێنه‌گه‌یشتووه.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێدراوە:
یه‌كه‌م: رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 25/ 1/2018، بڕى(250) دووسه‌د و په‌نجا ملیار دینار له بانكى ناوەندیی به‌غدا نێردراوه بۆ لقی بانكى ناوەندیی عێراق له هه‌ولێر، ئه‌م بانكه په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه نییه و، كاره‌كانیان له‌ژێر بڕیارى بانكى ناوەندیدایه.
دووه‌م: وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێم هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كى له به‌غداوه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ دابه‌شكردنى مووچه، به‌ڵكو لیژنه‌كانى پێكهاتوو له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به‌رده‌وامن له وردبینى له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆ.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه و هه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بێت، وه‌زاره‌تمان رایده‌گه‌یێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی