دوو وه‌لات پلانێ بۆ داگیركرنا قه‌ته‌ر ددانێن
وشه:
خالید عه‌تیه وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌ڕ بۆ كاروبارى به‌رگریى رای ده‌گه‌یه‌نێ، سعوودیه و ئیمارات پلانیان بۆ داگیركردنى قه‌ته‌ڕ داناوه و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان شێوازیان تاقى كردووه‌ته‌وه.
خالید عه‌تیه له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ، سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا پلانیان بۆ داگیركردنى قه‌ته‌ڕ داناوه، به چه‌ندان شێواز ئه‌مه‌یان تاقى كردووه‌ته‌وه، له‌وانه هاندانى هۆزه‌كان، به‌كارهێنانى مزگه‌وت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى هه‌ندێك دارده‌ست بۆ خستنى سه‌ركرده‌كانى قه‌ته‌ڕ.
خالید عه‌تیه ده‌ڵێ سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ته‌نگژه‌كه به‌وه ده‌ستى پێ كرد، سعوودیه و ئیمارات ده‌یانویست قه‌ته‌ڕ داگیر بكه‌ن، به‌ڵام قه‌ته‌ڕ ئه‌م نیازه‌ى ئه‌وانى له‌ناو برد.
له هه‌فته‌ى رابردوو كۆنگره‌یه‌كى هاوئاهه‌نگى له نێوان ئه‌مه‌ریكا و قه‌ته‌ڕ هه‌بوو، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كرده‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ردارى قه‌ته‌ڕ نابن، له به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسانى قه‌ته‌ڕ بڕیاریان دا رێ به بنكه‌ى سه‌ربازیى بده‌ن به شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى.
له مانگى حوزه‌یرانى 2017 هه‌ریه‌كه له میسڕ و ئیمارات و به‌حرێن و سعوودیه، سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاند و ئه‌و وڵاته‌یان به‌هاوكاریكردنى گرووپه تیرۆریستیه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
سه‌رچاوه/ كه‌ناڵى جه‌زیره
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی