تورکیا، ١٣ رۆژە عەفرینێ بوردۆمان دکت
هەولێر-KDP.info-
تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ١٣ ڕۆژە و بەردەوام شاری عەفرین و دەوروبەری بۆردوومان دەکەن و، سەرباز و گرووپە چەکدارە سووریاییەکانیش کە تورکیا پشتیوانییان دەکات، لەسەر زەوی شەڕ دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی دەستەی مافی مرۆڤ لە کوردستان-سووریا، تەنیا دوێنێ و بە هۆی بۆردوومانی هێزەکانی سوپای تورکیاوە، بۆ سەر دەوروبەر و نیوەندی شاری عەفرین، ١٢ هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون و کوژراویش هەن.
هاوکات ئاژانسی ھاواری نزیك لە ھەسەدە بڵاوی كردەوە: “گوندی خالیدییەی سەر بە ناحیەی شێراوای شاری عەفرین، یەكێكە لەو گوندانەی كە بە چڕی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بۆردوومان كراوە، زۆربەی خانووبەرەی گوندەكە رووخاوە”.
لە بەرانبەردا، سەرچاوەکانی تورکیا رایانگەیاندووە، زیاتر لە ٥٠ مووشەک ئاراستەی نێو خاکی تورکیا کراون، لە ٢٠ـی مانگی ڕابردووەوە کە هێرش و بۆردوومان بۆ سەر عەفرین دەستی پێ کردووە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی تورکیا، بە هۆی ئەو مووشەکانەوە، ٥کەس کوژراون کە دوو سووریایی و سێیان تورکن و ٧٠ هاووڵاتییش بریندار بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی