رۆژنامه‌یه‌كا له‌نده‌نی: لسه‌ر عه‌فرینێ ناكۆكی دكه‌ڤنه دناڤبه‌را توركیا و ئيران دا
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی “العرب”ی له‌نده‌نی، به هۆی عه‌فرینه‌وه ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان توركیا و ئێران و له راگه‌یه‌ندنه‌كانه‌وه‌ش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كدی.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، كه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كشه‌ممه، 28ى كانوونى دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا هه‌ست به‌وه ده‌كات به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرینه‌وه له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆدراوه، به‌تایبه‌تیش ئێران، به‌و پێیه‌ی پێشتر وایداناوه له‌گه‌ڵ ئێران به‌رامبه‌ر دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌جه‌نگن، كه كورده.
به‌ڵام ئێستا ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران، به‌تایبه‌تیش پرێس تی ڤی، ره‌خنه‌كانی له ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كان زیاتر كردووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به‌وه لێكدراوه‌ته‌وه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی تارانه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، به گوێره‌ی توركه‌كان، پرێس تی ڤی، راپۆرتی ناڕاست له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنى “چڵه زه‌یتوون” بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئێستا توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ده‌ستيانپێكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پرێس تی ڤی گرتووه و ده‌ڵێت: “كه‌ناڵی پرێس تی ڤی فه‌رمی ئێرانی، كه به ئینگلیزی په‌خش ده‌كات، كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی ره‌ش ده‌كات و له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و دیمه‌نه‌كان توركیا به ئامانج ده‌گرێت”.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، كه‌ناڵه ئێرانییه‌كه، لێدوانی فه‌رمی به‌رپرسانی توركیا له پرۆسه سه‌ربازییه‌كه پشتگوێخستووه و بڵاوییان ناكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی پرێس تی ڤی راسته‌وخۆ باس له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ى ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون ده‌كات، كه مه‌به‌ست لێی به ئامانجگرتنی كورده نه‌ك گرووپه تیرۆریستییه‌كان، وه‌ك ئه‌نقه‌ره باسی ده‌كات.
كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ر، 15 هه‌واڵی له‌سه‌ر شه‌هیدبوونی دوو هاووڵاتی سڤیل بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌و هه‌واڵه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌نقه‌ره، چونكه وه‌ك خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وان “گرووپه تیرۆریستییه‌كان” ده‌كه‌نه ئامانج، نه‌ك هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی له پرێس تی ڤی ئێرانی گرتووه، كه شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه وه‌ك تیرۆریست ناناسێنێت و له كاتی كوژرانی چه‌ند شه‌ڕڤانێك و نووسيویه‌تی: “توركیا له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا 260 چه‌كداری كورد و رێكخراوی داعشی كوشتووه”، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه توركیا په‌كه‌كه‌ی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووه.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌نقه‌ره، له‌وه‌ش نیگه‌ران بوونه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌زگا راگه‌یاندنه ئێرانییه‌كان، به “كوردی سووریا” ئاماژه به په‌كه‌كه و په‌یه‌ده ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، چاودێرانی كاروباری توركیا، كاردانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره به ناڕوون وه‌سف ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێران وه‌رینه‌گرن.
نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا پشتیوانی تارانی راگه‌یاند، له به‌رامبه‌ردا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا تاران پشتیوانی ئه‌ردۆغانی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك خیانه‌تێك وه‌سف ده‌كه‌ن.
وه‌ك له ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت، به به‌راورد به‌و سه‌ره‌تا خێرایه، بۆ به‌رپرسانی سه‌ربازی توركیا ده‌ركه‌وت، ره‌وشی راسته‌قینه جیایه له‌وه‌ی كه ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام بانگه‌شانه‌يان بۆ ده‌كات.
ئه‌فسه‌رێكی هێزی تایبه‌تی سوپای توركیاش ده‌ڵێت: “به بۆچوونی من ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه وه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ئاسان نابێت”، ئاشكراشی ده‌كات “ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كاتێكی زۆرتر ده‌خایه‌نێت و به‌رامبه‌ره‌كانییان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئاماده كاری بۆ ده‌كه‌ن”.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌ردۆغان, كه له گوتاره‌كانی وای ده‌رده‌خات، خۆڕاگر و به‌هێزه، توركیا شكستی هێناوه له به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ده‌ره‌كی له ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ باكووری سووریا “رۆژئاوای كوردستان”.
چاودێران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆیه‌كی سه‌ره‌كییه وایكردووه ئه‌نقه‌ره هاوسۆزی بۆ بوونی سوپاكه‌ی له عه‌فرین به‌ده‌ست بهێنێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له به‌رامبه‌ردا كورد ته‌نها چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو ئه‌وروپا و رووسیاش نایانه‌وێ هاوسۆزی ده‌رببڕن و ده‌یانه‌وێ، ناوه‌ڕاستی گۆچانه‌كه بگرن.
ئه‌و چاودێرانه‌ی توركيا, ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی توركیا به بانگه‌شه‌ی ره‌ش وه‌سفی ده‌كات، ئێستا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیاشی ته‌نیوه و چالاكوانان له ئه‌كاونته‌كانییان، ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌گرن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاش رایگه‌یاندووه، پۆلیس چوار چالاكوانی به تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی تیرۆری” له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیركردووه، كه په‌یوه‌ندی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین هه‌یه و ره‌خنه‌یان گرتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له 4 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستپێكردووه، كه پێشتر داوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانییان كردووه له دژی هێرشه‌كه‌ی سوپا بۆ سه‌ر عه‌فرین، له هه‌مان كاتدا پۆلیس خۆپیشاندانه‌كانی دیاربه‌كر و ئیستانبولیش له دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه قه‌ده‌غه كردووه.
زۆرترین بینراو
24 کاتژمێر
هەفتەی رابردوو
مانگی رابردوو
01 هێزه‌كانی ئه‌مریكا حه‌شد و پۆلیس بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن
02 شازاده ملیاردێره‌كه له “زیندانه شاهانه‌كه‌وه” چاوه‌ڕوانی به‌خشینه
03 به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی خۆكوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی زاخۆ
04 العربية: گه‌لی كورد سووره له‌سه‌ر گه‌یشتن به مافه‌كانی
05 ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته ژێر باری داواكارییه‌كی توركیا
06 كاروانێكی په‌نابه‌ران دیپۆرتكرانه‌وه
وتار
دەربارەی بەرنامەی: جوتیارێکی دەرەجە یەک باش زیاتر tf دەربارەی بەرنامەی: جوتیارێکی دەرەجە یەک باش مه‌غدید سه‌پان پەتای ئۆپۆزسیۆنی ناڕاستەقینە له كوردستان
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا:
پەتای ئۆپۆزسیۆنی ناڕاستەقینە له كوردستان
پێویستە لەسەر هەموو ئاستەکان بەخۆماندابچینەوە
غەفوور مەخمووری:
پێویستە لەسەر هەموو ئاستەکان بەخۆماندابچینەوە
خۆ ئه‌مریكا گاوانی باوكتان نییه!
به‌رزان عه‌لی حه‌مه:
خۆ ئه‌مریكا گاوانی باوكتان نییه!
SideBarReaderLeft
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی